کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٠ ئاواره‌ی عه‌فرینی و كوژرانی دوو هاووڵاتی له‌لایه‌ن ته‌حریری شام

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٠ ئاواره‌ی عه‌فرینی و كوژرانی دوو هاووڵاتی له‌لایه‌ن

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك، ٢٠ ئاواره‌ی فه‌له‌ستینیان ڕفاندووه‌ و چه‌كدارانی  ته‌حریر ئه‌لشام دایك و كچێكی كوردی خه‌ڵكی حه‌له‌بیان كوشتووه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی گه‌ڕكه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ و پاش شه‌رێكی قورس، ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ بوون. له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی نیشانه‌شكێنه‌كانی ته‌حریر ئه‌لشام، دایك و كچێكی كورد گیانیان به‌خت كرد و چه‌ند كه‌س بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه‌، ٢٠ ئاواره‌ی عه‌فرینیان له‌ جاده‌ی حه‌له‌ب بۆ ڕه‌قه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.