ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهدان و دلێگان و ١٩ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی شیرئاباد له شاری زاهدان و ١٨ شارومه‌ندی بێ ناسنامه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی مێهدی بامری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شارستانی دلێگان، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ٧٥٠ شارومه‌ندی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچ له كه‌مپه‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه زیندانی كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی تالیبان بكرێن.