له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٧ هاووڵاتی له شاره‌كانی بانه، بۆكان، سه‌قز، دیوانده‌ره، شنۆ و بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێنج هاووڵاتی له شاری بۆكان به ناوه‌كانی “حه‌سن و حسێن چاكوج“، “ئومید توتی“، “ئه‌حمه‌د موعه‌زز” و “قادر فه‌تحوڵڵاهی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون، هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “هێرۆ قه‌دیمی“، “سه‌میرا ئه‌حمه‌دی“، “ئومید موقه‌ده‌سی” و “هیوا تاتایی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و “هێرۆ قه‌دیمی” بۆ ناوه‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو لاوی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی “زانیار مه‌قدور” و “فه‌ردین خوش خاهێش“، له شاری بانه چوار كه‌س به ناوه‌كانی “سه‌عدی محه‌ممه‌دی“، “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی“، “سیامه‌ك پیروتی” و “بێهزاد وه‌فادار” و له شاری سنه لاوێك به ناوی “ئومید ئه‌سه‌دی” و له دیوانده‌ره هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئومید كه‌ره‌می” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.