له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ هاووڵاتی له شاری زاهیدان و “خالید پیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی ئه‌هواز و خوێندكارێكی زانكۆی زاهیدان به ناوی “فه‌رهاد حسێنی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٥ هاووڵاتی به‌لووچ له سالۆنێكی وه‌رزشی له شاری زاهیدان، له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا بۆ شوێنێكی نادیار ڕفێندراون. هه‌روه‌ها “فه‌رهاد حسێنی” خوێندكاری بواری كارناسی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له زانكۆی زه‌نجان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها “خالید پیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو له‌حاڵێكدا به‌نیاز بوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌هوازه بۆ توركیا سه‌فه‌ر بكات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.