شه‌وی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی به‌سیج و مه‌ئموورانی ئینتزامی هێرشیان كرده سه‌ر پارتییه‌ك له شارۆچكه‌ی تۆرقه‌به‌ی شاندیزی مه‌شهه‌د و ١٧٣ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
“جه‌عفه‌ری” دادستانی شاری تۆرقه‌به‌ی شاندیز له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ده‌ست خۆشی له هێزه‌كانی سپا و به‌سیج كردووه. به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له‌و مێوانیه تێكه‌ڵاوه دا وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٧٣ كه‌س، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ئۆتومبێل و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خه‌ڵك دا گیراوه. بنپێ كردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر حه‌وزه‌ی خسووسی خه‌ڵك له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا زیاتر بووه.