ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٦ چالاكی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ئه‌و ١٦ كه‌سه‌یان به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و بانگه‌شه بۆ توندووتیژی” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی و له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی كشتی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ریاندا هه‌یه.