له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به لاینكه‌م ١٥ شارومه‌ندی ئێرانی به بیانووی تێكدانی بیروڕای گشتی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یاسین نامجوو چالاكی سیاسی خه‌ڵكی گه‌چساران و له به‌ندكراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له شاری قه‌زوێن ده كه‌س كه به‌شێكیان ژن بوون له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناو و چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها له شاری ئه‌رده‌بیل چالاكێكی مه‌دنی به ناوی ته‌وحید ئه‌میرئه‌مینی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له شاری مه‌شهه‌د دكتۆر حه‌سه‌ن باقرینیا و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی فاتمه نورادی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گیراوه. به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی تاكستان به ناوی كیاره‌ش تاهرخانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.