شه‌وی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، ١٥ خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی شاری دێهده‌شتی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ١٣ پیاو و دوو ژن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، چه‌ند كه‌س به فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا “هانیه ته‌وه‌سۆلی” ئه‌كته‌ری سینه‌مای ئێران و “یاشار ته‌بریزی” چالاكی مه‌ده‌نی و “حه‌یده‌ر سه‌فده‌ری” چالاكی سنفی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.