کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٥٠٠ كه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژینگه‌یی له‌ لاهه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٥٠٠ كه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژینگه‌یی له‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ر‌دان، زیاتر له‌ ١٥٠٠ كه‌س له‌ خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ و سرووشت له‌ شاری لاهه‌ی هوله‌ند له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند هه‌زار كه‌س به‌پێی بانگه‌وازێك كه‌ له‌لایه‌ن گرووپی ” شۆڕش دژبه‌ له‌ناوچوون”نه‌وه‌ بڵاو كرابۆوه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری لاهه‌ به‌شدار بوون و ئۆتووبانێكی سه‌ره‌كی شاریان داخست به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و ١٥٧٩ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ٤٠ كه‌سیان ڕاده‌ستی دادگا كرد.