ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،١٤ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەمشید موزەفەری”و”كامڵ فتاحی” مامۆستایانی مه‌دره‌سه و خەڵکی شاری سەقز، “شۆڕش حەیدەری”، دکتۆری دەرمانسازی و مامۆستای ئایینی “موحه‌ممه‌د خزرنژاد” و كۆڕه‌كه‌ی “یاسر خزرنژاد” خەڵکی شاری بۆکان، “كیژان كه‌ریمی”،”ئایدا لوتفی”و”شنۆ ئه‌حمه‌دییان” خوێندكارانی شاری دێگۆلان، “ئاروین ئێقباڵی” و “سه‌لام شه‌مسول دینی” خه‌ڵكی شاری پاوه،”سیروان موحه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه، “ستار ئێلیاسی” خه‌ڵكی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو،”مه‌یسه‌م شیرینی” خه‌ڵكی شاری وه‌رمێ، “عه‌بدوڵڵا سه‌عاده‌ت” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “فه‌رزاد مه‌ردۆخی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵكی شاری كامیاران، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.