له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٣ هاووڵاتی له شاره‌كانی مهاباد، سه‌قز، بۆكان، دێولان و پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری سه‌قز هاووڵاتیه‌ك به ناوی زاهد حجری ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، له شاری مهاباد ٩ شارومه‌ند به ناوه‌كانی ئه‌سعه‌د ڕه‌سووڵزاده، نووره‌دین دوودكانلو میلان، ئومید ڕه‌ش، كه‌یوان مامه‌گوڵی، پووریا نه‌سیری، مێهران خه‌دیریپور، سرووش یووسفزاده، سۆران سه‌فه‌ری، شاهۆ محه‌ممه‌دی، هه‌روه‌ها له شاری دێولان، محه‌ممه‌د زهندكهرمی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له بۆكان عه‌لی محه‌ممه‌دی باوكی دادخوازی شه‌هریار محه‌ممه‌دی و له پیرانشار، ئاریان مهشایێخی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.