به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته سێ سیخوڕی ئۆكراینیان له ئیسفه‌هان و ده كه‌سیان له پارێزگای لۆڕستان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ سیخوڕه ئۆكراینیه به‌نیازبوون كارخانه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی په‌هباد له ئیسفه‌هان بته‌قێننه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ده شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، میدیاكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه به‌دوای هێرشه په‌هبادییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی و درۆنیان له به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره دۆزیوه‌ته‌وه و دوو كه‌سیان له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.