ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٢ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بیژه‌ن ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی شاری سنه، “ڕه‌فێق دیوارگه‌ر” خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، “حه‌یده‌ر ڕۆسته‌می”،”مه‌هناز ڕۆسته‌می”،”ناسر حه‌سه‌ن زاده”،”نوورولدین شادمهنش”، “سابر موحه‌ممه‌د ئه‌مینی”،” ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د ئه‌مینی”،”موحه‌ممه‌د كوێخا”،”جه‌ماڵ كوێخا” و “كه‌ماڵ كوێخا” خه‌ڵكی شاری شنۆ و منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی “ئارش عەزیزی” به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.