ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكووتایه سه‌ر ماڵی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی “هه.ده.په” له شاره‌كانی “ئامه‌د”، “ڕه‌حا” و “مێردین” و ١٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای شاره‌كانی “ئامه‌د”، “ڕه‌حا” و “مێردین” حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ئه‌و ١٢ كه‌سه ده‌ركردووه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شارانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردووردا به ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان (هه.ده.په) له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراون.