ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت ١١ كه‌س له‌وانه دوو منداڵیان له گوندی دۆڵه‌گه‌رم ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: شاكار عومه‌رزاده ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ، بڕیار محه‌ممه‌دیانی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، ئارام ئاڵی، كه‌ماڵ قازانی، ڕه‌حیم قادری، كامران غه‌زاڵی، عوسمان عومه‌رنژاد، شێرزاد شێخی، بێهزاد مه‌سڵه‌حه‌ت، بێهرووز حه‌مزه‌پوور و محه‌ممه‌د حسێنپور. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت، هه‌ر ١١ كه‌سه‌كه ڕۆژی یه‌كی خاكه‌لێوه و پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازاد كراون به‌ڵام كه‌لووپه‌لی شه‌خسی دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به ناوه‌كانی كه‌ماڵ قازانی و محه‌ممه‌د حسێنپوور هێشتا ڕاده‌ستیان نه‌كراوه.