ڕێكخراوی ئیتلاعاتی فه‌راجای پارێزگای سیمنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ١٠ گۆرانیبێژی بواری ڕه‌پ به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانده‌یی فه‌راجای پارێزگای سیمنان ئه‌و ١٠ هونه‌رمه‌نده‌ی به “شكاندنی یاسا و ڕێسا ئه‌خلاقیه‌كان” و “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و نیزام” له كلیپێك دا تۆمه‌تبار كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا چوار ساعه‌ت پاش سازكردنی كلیپه‌كه له ئۆپراسیۆنێك دا هه‌موویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ناونده قه‌زاییه‌كان كراون.
