به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له تاران به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ژنێك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له شارۆچكه‌ی غه‌ربی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژنێك و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌یڕفێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.