ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی ماكوو به ناوی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌لی ئه‌و شارومه‌نده، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ست دا نییه.