کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیێك له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیێك له‌ شاری بۆكان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ ناویشێركۆ تابناك، دوای بانگهێشتی بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌، بۆ جێبه‌جێكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ئه‌م هاووڵاتییه‌ ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵه‌، مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كرابوو. ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی ١٠ی دادگای بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حوكمی چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.