ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌ك له شاری سنه به‌هۆی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سهراسهریهكانهدا له‌لاین هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و چاره‌نووسی نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یووسف گرامی په‌روه‌ر” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌وڕۆ به‌هۆی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سهراسهریهكانهدا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.