له ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “دزڵی” سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن عه‌بدی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، “محەممەدحەسەن عەبدی”، بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لەلایەن هێزەكانی حكوومه‌ته‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه دا، چاره‌نووسی یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به ناوی “فەرزاد جاوید”، وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
