ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌راوباخی سه‌ر به شاری ئاودانانی ئیلام،هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌د حسێن حاسڵی” و ناوبراویان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت وێڕای پشکینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە، هەموو کەلوپەلی ناوماڵەکەیان بەتەواوەتی پژاندووە. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌راوباخ له‌به‌رده‌م كه‌ڵانته‌ری ئه‌و ناحیه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “محه‌ممه‌دحسێن حاسڵی” بوون.
