ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری زاهدان له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له نێو شه‌قامی باقری ئه‌و شاره هێرش كرایه سه‌ری و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هاووڵاتییه له پێی چاو هاووڵاتیانی ئه‌و شوێنه و به بێڕیزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ه‌رڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.