” فەرشاد محەممەدی”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، شەوی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تەواوەتی ماڵەکەیان گەمارۆ داوە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری چوونەتە ناو ماڵەکەی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. بەپێی زانیارییهكان، “فەرشاد محەممەدی” پیشهی كرێكاریه و بە شێوەیەکی دڕندانە لهگهڵ بێڕێزی كردن لەلایەن ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆكاری بهندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئهو هاووڵاتیه لهبهردهست دا نییه.
