ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “خالید محەممەدی”، خێزاندار و خەڵکی گوندی “تورجان”ی سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندرا.
بەپێی زانیارییهكان، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٧ ساڵە بۆ کاری ڕۆژانەی خۆی چووەتە کێڵگە کشتوکاڵییەکەی و سەرقاڵی کارکردن بووە، دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن چەند کەسێکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی پژۆ پارس کە سەر بە دامودەزگا حکوومەتییەکان بووە، ڕفێندراوە. جێگای ئاماژهیه كه هیچ زانیارییهك سهبارهت به هۆكاری بهندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئهو هاووڵاتیه لهبهردهستدا نییه.
