له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی حه‌سه‌ن شاداب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی حه‌سه‌ن شاداب و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.