ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، ئه‌یووب داربه‌رزین وه‌رزشوانی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هیوا داربه‌رزین ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی یاری ئاسنین، پاش دانانی بابه‌تێك له سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و ئێران بۆ ئیتلاعاتی سپا بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانیان به بیانووی دانانی پۆست له سه‌ر شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژی ڕابردووش سێ كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی ئێدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی و ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له زیندانی ورمێ له سێداره دران.