ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار به ناوی مه‌عسوومه شه‌هنه‌واز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌عسوومه شه‌هنه‌واز و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و كۆماری ئیسلامی، چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوت له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی هۆشداریان داوه.