کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ مه‌ریوان 1 2

محه‌ممه‌د هووشمه‌ند شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌تفێ”ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گوڵان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مه‌ریوان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د هووشمه‌ند، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاوایی ده‌ره‌تفێ و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی محه‌ممه‌د له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.