له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی خه‌ڵكی سنه به ناوی ئارمین خودامورادی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئارمین خودامورادی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئارمین له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.