به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌وڵاوا به ناوی “عارف ئه‌دوایی” خه‌ڵكی گوندی “سلێن” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كاتژمێر شه‌شی به‌یانی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “عارف ئه‌دوایی” له گوندی سلێن و ناوبراویان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت بۆ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
