کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری مه‌ریوان 1 2

له‌ درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ پارێزگای كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی كه‌یوان مینوویی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری مه‌ریوان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ سه‌ر ماڵی كه‌یوان مینوویی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌، ده‌ستیان به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌لی ناوبراو دا گرتووه‌ و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.