کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ دیوانده‌ره‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ دیوانده‌ره‌ 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوی “كورۆش شه‌ریف پور” ته‌من ٤٥ ساڵ، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “كورۆش شه‌ریف پور” پیشه‌ی ئاڕایشگه‌ری بووه‌ و له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری دیوانده‌ره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. تاكانی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.