کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ مه‌له‌كشای ئیلام

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ مه‌له‌كشایی ئیلام 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌له‌كشای ئیلام به‌ ناوی “كامران بادبرود” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام “كامران بادبرود”ی به‌ بیانووی ڕێكخستنی مه‌راسمی نه‌ورۆز و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ند شارومه‌ند له‌ شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره‌، ئیلام، كرماشان، پیرانشار، مهاباد و شنۆ به‌ بیانووی به‌شداری كردن له‌ مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.