ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی شاری قوروه به ناوی “میلاد حه‌یده‌ریان” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت میلادیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفاندووه و دواجار هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. به‌پێی دوایین زانیاری، “میلاد حه‌یده‌ریان” به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه كراوه.