ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، “خالید مێهرئاسا”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ڕوار”ی سەر بە شارۆچكەی سەو‌ڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی “خالید مێهرئاسا” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووە. “خالد مێهرئاسا” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
