ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “شێركۆ منبه‌ری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كی تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.