ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “سیروان مەلاقازی”، تەمەن ٣٤ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سێ ئۆتومبێلی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “سیروان مه‌لاقازی” و ئه‌و لاوه‌یان به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت بۆ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
