“سەید تارق حسێنی”، خوێندکاری زانستی ئایینی و خەڵکی شاری جوانڕۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی “دیزڵ ئاوای” کرماشان کرا.
“سەید تارق حسێنی”، لە ناوەڕاستی مانگی گوڵانی ئهمساڵ لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشان بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم”، سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا. جێگای ئاماژهیه كه ناوبراو له ڕهوتی شۆڕشی “ژینا” پشتیوانی له خهڵك دهربڕی و كومهڵكوژكردنی ناڕازیانی جوانڕۆی به توندی شهرمهزار كردبوو.