له‌ماه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “سه‌یدئه‌حمه‌د تاڵانه” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “سه‌یدئه‌حمه‌د تاڵانه” له نزیك ماڵه‌كه‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
