له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی سه‌قز بە ناوی “بابەک حێجازی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی “بابه‌ك حیجازی”یان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست دا نییه.
