ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کانی مەلا”ی سەر بە پیرانشار بە ناوی “سورەیا قەیتەرانی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی باوکی “سوره‌یا” و ناوبراویان دەستبەسەر کردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، شەش هاووڵاتیی دیكه‌ی خەڵکی پیرانشار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوون کە یەکێک لەوانە “سەدرەدین قەیتەرانی” برای “سورەیا” بووه.
