ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “مه‌سعوود ئه‌میری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود ئه‌میری” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی گه‌شت كردن سه‌ردانی شاری تارانی كردبوو، به‌بی هۆكار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگوێزرا. جێگایی ئاماژه‌یه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه تا ئێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.