ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “موسته‌فا باسامی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “موسته‌فا باسامی” و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژییه‌وه ڕفاندووه. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی موسته‌فا له‌به‌رده‌ستدا نییه.