کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “سامان ئه‌سڵانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی نایسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لانیكه‌م ١٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی “سامان ئه‌سڵانی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، هه‌ندێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.