ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢، “ئیدریس محەممەدیئازەر”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “باوڵە”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ڕێگه‌ی پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەو هاووڵاتییەیان كێشاوه‌ته شوێنێکی دیاریکراو و لەوێشەوە ڕفاندوویانە. “ئیدریس محه‌ممه‌دی ئازه‌ر” پیشه‌ی كرێكاریه و ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ له پیرانشاره‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگێرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.