کاتژمێر ٩ی بەیانی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوی “شەهلا چووپانی”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “شه‌هلا چووپانی” له گه‌ڕه‌كی “قه‌وه‌خ” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
