له ڕۆژانی ڕابردوو دوو شارومه‌ندی به‌لووچ و چالاكێی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌لی كه‌ریمزایی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “عومران حسێن بۆڕ” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، به توندووتیژی و بێڕێزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها له شاری ته‌ورێز، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “سه‌یاد محه‌ممه‌دیان” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.