له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسر زۆمۆڕۆدی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئێلام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، ناسر زۆمۆڕۆدی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام بۆ لقی ٧ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیلام بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار كراوه.