ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، حسێن ڕه‌زاق، چالاكی سیاسی و به‌ندكراوی پێشوو بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز به ناوی ساڵح به‌هرامزهی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی حسێن ڕه‌زاق و ئه‌و چالاكه سیاسییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حسێن ڕه‌زاق له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا به‌رگری له خۆی كردووه، به‌ڵام دراوه‌ته به‌ر لێدان و بریندار كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر منداڵانی گوندی نه‌سیرئابادی سه‌ر به شارستانی سه‌رباز و “ساڵح به‌هرامزهی“یان ڕفاندووه. شایانی باسه كه قاسم به‌هرامزهی برای گه‌وره‌ی ئه‌و شارومه‌نده له ڕێكه‌وتی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه و مامۆی ئه‌و مێرمنداڵه به ناوی “ئه‌یووب به‌هرامزهی” له ساڵی ٩٢ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٦ به‌ندكراوی به‌لووچ ئێعدام كراوه.